له فارسیه‌وه به‌دری ساعێدی
دنیای خه‌یاڵی من
من له خه‌یاڵی خۆمدا
دنیایه‌ک ئه‌بینم
که له‌وێدا هیچ مرۆڤێک
مرۆڤێکی دیکه به بچووک
نازانێ
زه‌وی پڕه له ئه‌وین و خۆشه‌ویستی
ئاشتی و ئاسایش رێگاکان
ده‌ڕازێننه‌وه
من له خه‌یاڵی خۆمدا
دنیایه‌ک ئه‌بینم
که له‌وێدا
هه‌مووان رێگای پیرۆزی ئازادی
ده‌ناسن
به‌خێڵی گیان ئازار نادات
و
ته‌ما‌ح
رۆژگارمان ره‌ش ناکات
من له خه‌یاڵی خۆمدا
دنیایه‌ک ئه‌بینم
که له‌وێدا
ره‌ش یان سپی
هه‌موو ره‌گه‌زێ
له خوانی به‌ربڵاوئ سه‌ر
زه‌وی به‌شیان هه‌یه
مرۆڤه‌کان ئازادن
چاره‌ڕه‌شی رووڕه‌ش و
نادیار
شاده‌مانی وه‌کوو گه‌نجێکی
پڕ بایه‌خ
له به‌ر ده‌ستی ته‌واوی
مرۆڤه‌کاندایه
ئاوایه دنیای خه‌یاڵی من!
لنگستون هیوز
|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0
|
3 / 2 / 1395 ساعت 19:27 |
بازدید : 4080 |
نویسنده :
علیرضاحسینی سقز
| ( نظرات )
|
کلاسه‌کانی کامپیوتێر له کۆمه‌ڵگه‌ی فێرکاری پاسکاڵدا دوایی هات.
له‌م ماوه‌یه‌دا فێرکاران له گه‌ڵ بابه‌ته‌کانی خواره‌وه‌دا ئاشنا بوون:
1. چۆنیه‌تی به‌کاربردنی ویندوز
2.کارکردن و نووسین به به‌رنامه‌ی ڤۆرد(تایپ به دوو زمانی کوردی و فارسی)
3.به ده‌ستهێنانی زانیاریگه‌لی پێویست له رێگه‌ی گه‌ڕان به نێو ناوه‌رۆکی ئینتێرنێتدا و به‌کارهێنانی مۆتۆرگه‌لی پشکنین، دروست کردن و ناردنی ئیمه‌یل.
4.دروست کردنی ڤێبلاگ، کڕین و جێ به جێ کردنی کارگه‌لی رۆژانه له رێگه‌ی ئینتێرنێته‌وه
جێگای ئاماژه‌یه یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی کلاسه‌که ئه‌وه بوو که فێرکاران بتوانن بابه‌ته کوردیه‌کانی خۆیان به کامپیوتێر تۆمار بکه‌ن له کاتی گواستنه‌وه‌ی نووسراوه‌کانیان له سیستمێک بۆ سیستمێکی‌تر تووشی کێشه نه‌بن و بتوانن له وه‌به‌رهێنانی ناوه‌رۆک له دنیای ئینتێرنێتدا به‌شداریان هه‌بێ.
له کۆتایی ئه‌م قۆناخه‌دا له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی فێرکاری پاسکاڵه‌وه بڕوانامه‌ی "کاربر عمومی رایانه" به به‌شداربووان درا.
هه‌روه‌ها سپاسی به‌ڕێزان ئاغای سه‌یفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و خاتوو عه‌زیزنژاد به‌رپرسی به‌شی فێرکاری فێرگه و هاوکارانی‌تریان ده‌که‌ین که بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کلاسه زۆر یارمه‌تیان داین.
|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0
|
3 / 2 / 1395 ساعت 19:27 |
بازدید : 4768 |
نویسنده :
علیرضاحسینی سقز
| ( نظرات )
|
له فارسیه‌وه به‌دریه ساعێدی
دۆسایه‌تی مشک و پشیله
رۆژێک رۆژگارێک،پشیله‌یێک له گه‌ڵ مشکێک ببوو به هاوڕێ.ئه‌و ئه‌وه‌نده سه‌باره‌ت به دۆسایه‌تی و خۆشه‌ویستی قسه‌ی کرد تا له ئاکامدا مشکه‌که رازی بوو له گه‌ڵ ئه، له ماڵێکدا ژیان بباته سه‌ر و ئیشه‌کانی ماڵه‌وه دابه‌ش بکه‌ن.
رۆژێک پشیله به مشکه‌ی گوت”ئێمه ده‌بێ له بیری ئازۆخه بۆ زستانمان بین،ئه‌گینا له برسیه‌تی ده‌مرین.تۆ مشکی چکۆله ئه‌گه‌ر بته‌وێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی بڕۆیت بۆ ئه‌م شوێن و ئه‌و شوێن،بێگومان رۆژێک ده‌بیت به ته‌ڵه‌وه.”
ئه‌وان بۆ ماوه‌یێک سه‌باره‌ت به‌م باسه پێکه‌وه راوێژیان کرد و له ئاکامدا ده‌فرێک رۆنیان کڕی.به‌ڵام نه‌یانده‌زانی له کوێ دایبنن.
|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0
|
3 / 2 / 1395 ساعت 19:27 |
بازدید : 3591 |
نویسنده :
علیرضاحسینی سقز
| ( نظرات )
|
هاوار تەییێب - رانیە
شه‌وانی بێ تۆیی..!!
ئه‌مشه‌و له که‌ناری بێده‌نگییه‌دا
بێهووده شه‌پۆل ئه‌ده‌م
تا که‌شتی روحم
له‌ئامێزی بێ ئۆقره‌یدا
له‌نگه‌ر بگرێ.
تۆ پێت وتم که یادت کردم گوێ
له‌نه‌غمه‌ی باڵنده‌کان و
ئاوازی ده‌ریا بگره
پێت وتم هه‌موو ده‌م
له‌گه‌ڵ کازیوه‌دا هه‌ڵدێم
له نێو هه‌موو باخچه‌یه‌کدا ئه‌روێم
پێت وتم تۆ له کوێ بی من له‌وێم
من له‌م شه‌وه‌بێ تۆییه‌دا
هه‌نگاوده‌نێم
به‌ره‌و دوورگه‌ی چاوه‌کانت دێم
خۆم و وه‌نه‌وز و خولیاکانم
ده‌بینه هیواو حه‌زه‌کانم
به‌تاڵه مووی که‌زیه‌کانته‌وه
ئه‌به‌ستمه‌وه
|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0